دوو کوورەی غەڵوزیش تێکدران

لە سیتەک دوو هاوڵاتی دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دوو کەسی لە گوندێکی سەر بە سیتەک دەستگیر کردووە کە سەرپێچییان کردووە، لە هەمانکاتدا دوو کوورەی غەڵوزیشیان تێکداوە.

ئەو کارە لە چالاکییەکانی ئەمڕۆی مەفرەزەکانیان بووە لە گوندی ئاڵاسیاوی سەر بە ناحیەی سیتەک لە قەزای شارباژێڕ.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە رۆژانی پشووشدا مەفرەزەی سەرجەم سنوور و بنکەکانیان لە گەڕاندان “چونکە داربڕ و راوچییەکان پشووەکان بە هەل دەزانن وادەزانن ئێمە پشوو دەدەین و ژینگە دەشێوێنن”.

وتیشی، “بەپێچەوانەوە لە کاتی پشووەکاندا چاوکراوەتر دەبین و رێگری لە راوچی و داربڕەکان دەکەین زیان بە ژینگە و سروشت بگەیەنن”.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ زیاتر لە 100 کەس لەسەر داربڕین و نزیکەی 25 کەسیش لەسەر غەڵوزکردن دەستگیر کراون.

پۆلیسی دارستان: دەست لە راوچییەکان ناپارێزین

پۆلیسی دارستان: دەست لە راوچییەکان ناپارێزین