تاپڕی راوچییەکە لای پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لەسەر دوو ئاست کار دەکەن
پۆلیسی دارستان: دەست لە راوچییەکان ناپارێزین
ئەحمەد مستەفا
لە لای هەندێک لە راوچییەکان هاتنی سەرما و سۆڵە وەرزی راوکردنیانە بۆ ئاژەڵی کێویی، وتەبیژی پۆلیسی دارستان لە سلێمانی دەڵێت، “ئەوان لەسەر دوو ئاست کار دەکەن و دەست لە راوچییەکان ناپارێزن”.
هەر لە چەند رۆژی رابردوو، لە تەکیە، شۆڕش و بازیان پێنج راوچی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانییەوە دەستگیرکراونم بڕیارە لە چەند رۆژی رابردوو ئاماری دوانزدە مانگی دەستگیرکراوان بۆ رای گشتی رابگەیەنن.
ئەمڕۆ شەممە 23.12.2023، هێمن کەمەرخان وتەبیژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، “ئەوان لە رێگەی تیمی گەڕۆک و دامەزراندنی کەمین، وە هەبوونی سەرچاوەی ناوخۆیی لە دارستان و گوندەکان ئاگاداری پاراستنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەبن”.
لە 24 بنکە و 10 بەشەوە کارەکانی خۆیان بۆ رێگرتن لە بڕینەوەی دار و دەستگیرکردنی راوچییەکان دابەشکردووە، بە وتەی هێمن کەمەرخان بێت، “پۆلیسی سلێمانی لە پێنجوێن بۆ چەمچەماڵ ئەرکداری بەشەکانی کردووە تا ئاژەڵە کێوییەکان لە زیان و چنگی راوچییەکان بپارێزن”.