ئەنچیلۆتى بەرازیلى فرۆشت
964+
وریا فەتاح
یانەى ریاڵ مەدرید نوێکردنەوەى گرێبەستى کارلۆ ئەنچیلۆتى راگەیاند، ئەوەش شۆکێکى گەورەبوو بۆ هاندەرانى بەرازیل، چونکە لە چاوەڕێى ژواندابوون لەگەڵ کارلیتۆ.
رۆژنامەی مێرێنگێ لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە،”رێککەوتین لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەرمان تا 30ی حوزەیرانی 2026″.
نوێکردنەوەى گرێبەستەکە، کۆتایى بەو مشتومڕانە هێنا کە دەوترا ئەنچیلۆتى تاکە کاندیدە بۆ وەرگرتنى ئەرکى راهێنەرایەتى سیلیساو.
پێدەچێت هەواڵەکە بەلاى هاندەرانى بەرازیل ناخۆش و تاڵ بێت، چونکە ئەوان لە لە چاوەڕوانى ژواندابوون لەگەڵ کارلیتۆ تا ئەرکى راهێنەرایەتى سەماکەرانى سامبا لە جامى ئەمەریکاى 2024، وەربگرێت.