وهزارهتی ناوخۆ ئاماری كۆچی هاوڵاتیان بۆ ئهوروپا رهتدهكاتهوه
964+
هێرۆ مهولودی – ههولێر
ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئاماری رێکخراوێک دەربارەی کۆچی هاولاتیان بۆ دەرەوە رەتدەکاتەوە.
رێکخراوی لووتکە ئامارێکی بڵاوکردوەتەوە دەربارەی کۆچی 20 هەزار هاوڵاتی ههرێمی كوردستان بۆ ئەوروپا راگەیاندووە، ئامارەكهشیان لە رێگهی نوێنەر و پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ کۆنسوڵخانەی ولاتان دەستکەوتووە.
دەربارەی راستیی ئەو ئامارە و کۆچی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان، حوسێن کەلاری بەڕێوبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بە 964+ رایگەیاند، هیچ ئامارێک دەربارەی کۆچی هاوڵاتیان بۆ دەرەوە راست و باوەڕپێکراو نییە، ناوەندەکەیان تایبەت بە پرسی کۆچی هاوڵاتیان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەم پرسە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچون و پرسیار لە کەسوکاری ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە.
وتیشی: “بەهۆی خوێندن و کرینەوەی پاسپۆرتی ئەوروپیش، هاوڵاتیان بەرهو دەرەوەی وڵات دەڕۆن و رەنگە ئامارەکان زۆر لەوە زیاتریش بێت”.
كهلاری ئاماری رێکخراوی لووتکەی رهتكردهوه، كه دهڵێن ساڵی رابردوو 20 هەزار هاوڵاتی له ههرێمی كوردستان چوونەتە ئەوروپا.