ئەمڕۆ یەکەم گەشتی ئەنجامداوە

دوای ساڵێک فڕۆکەیەک لە عێراق بۆ گەشتکردن گەڕایەوە ئاسمان

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، گەڕانەوەی فڕۆکەیەکی جۆری CRJ 900 بۆ خزمەتگوزاری لە هێڵی ئاسمانی عێراق راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک راگیرابوو، ئەمڕۆ یەکەم گەشتی خۆی دەستپێکردەوە.

فڕۆکەکە جێگای دانیشتنی 90 سەرنشینی هەیە، بەراورد بە فڕۆکەکانی دیکە کە تەنیا 70 سەرنشین هەڵدەگرن، باڵەکانی گەورەترە و قەبارەیەکی فراوانتری هەیە، سیستمی هەوای نوێی بۆ دانراوە، توانای هەیە 300 کیلۆمەتر بڕوات و کۆمپانیایەکی کەنەدی دروستی کردووە.

ئەم فڕۆکەیە ئیدی دەفڕێت و ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.12.2023، یەکەم فڕینی راستەوخۆی خۆی لە نێوان بەغدا و مەشهەد ئەنجامدا، دوای ئەوەی پشکنینی بۆ کرا و یەکێک لە بزوێنەرەکانی گۆڕدرا، دواتریش هەموو رێکارەکانی سەلامەتی لەسەری تەواو کرا و رەزامەندی فەرمی لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی بەدەستهێنا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە پاش گەڕانەوەی فڕۆکەکە ئەوەشی وتووە، کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی فڕۆکە زەمینییەکان بۆ خزمەتگوزاری.

دوای سێ ساڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی تکتیتی ئەلیکترۆنی گەشت...

دوای سێ ساڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی تکتیتی ئەلیکترۆنی گەشتەکانی کارا کردەوە