"نهێنی و بێلایەنانە بەدوای دەچین"
ئەوقاف سندوقی سکاڵای دانا و زووش بە دوای گلەییەکان دەچێ
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی قۆناغێکی نوێ لە سیستەمی سکاڵا و پێشنیار راگەیاند و دەڵێ، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ پێشخستنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و شەفافیەت.
ئەو وەزارەتە، لە تەلار و سەرجەم بیناکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان سندوقی سکاڵای دانا.
سیستمی سکاڵاکە ئەمەیە؛ قۆناغێکی نوێیە لە پڕۆژەی رێکخستنەوە و مۆدێرنکردنی سیستەمی وەرگرتنی سکاڵا و پێشنیارەکانی هاوڵاتیان بە دانانی سندوقی سکاڵا لەناو وەزارەت، ئەم پڕۆژەیە بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم و ستانداردی جیهانی (ISO 10002) داڕێژراوە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 5.7.2026 دەڵێ، بۆ دڵنیابوونە لە خزمەتگوزارییەکی شایستە و کاریگەر، کە ئامانجی سەرەکیی لەو پڕۆژەیە خێراکردنی پڕۆسەی کارگێڕی و دڵنیابوونەوە لەوەی، کە دەنگی هاوڵاتیان بە باشترین شێوە دەگاتە شوێنی مەبەست.
وە دەڵێ، ئێمە پابەندین بە دڵنیابوون لە باشترین خزمەتگوزاری، وە تەواوی زانیارییەکان بە نهێنی دەمێننەوە و بە زووترین کات وەڵامی سکاڵاکان دەدرێتەوە، ئەوەش دوای بەدواداچوونی دۆسیەکان بە شێوەیەکی بێلایەنانە.
چۆن سکاڵا و پێشنیارەکان بگەیەندرێت:
بۆ گەیاندنی دەنگ و داواکاریی هاوڵاتیان بە شێوازێکی پارێزراو و کاریگەر، وەزارەتی ئەوقاف دەڵێ، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم کەناڵانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
1. پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی: ccs.digital.gov.krd (بۆ تۆمارکردن و بەدواداچوونی ئۆنلاین).
2. هێڵە گەرمەکان: 07516857373 | 07718437272.
3. ئیمەیڵی فەرمی: [email protected].
4. سەردانی ڕاستەوخۆ
5. سندوقی نوێی سکاڵا: لە تەلاری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرجەم هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە، کە هەموو سکاڵا و پێشنیارەکان بە شێوەیەکی یاسایی، بێلایەنانە، بەدواداچوونی ورد و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.