کارى باشى تێدا دەکەن

کارکردن لە رێگاى (کۆرێ- شەقڵاوە- قەندیل) نزیکە لە تەواو بوون

964+

وریا فەتاح

پارێزگاى هەولێر بڵاوى کردەوە کە کارکردن لە رێگای ( کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل ) و هەردوو تونێلى ( میراوە – ماوەران ) قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و نزیكە لە تەواوبوون.

وەک باسکراوە، ئەم پڕۆژە نیشتمانییە گرنگە لە چوارچێوەی دیدگا و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبانەکان جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستا کارەکانی بە سەرکەوتوویی تەواو بووە و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی بەرەو کۆتایی دەچێت.

“پڕۆژەکە 95 ملیار دینارى تێدەچێت و بە تەواوی لەلایەن هێزی کاری خۆماڵی و ئەندازیارانی ناوخۆیی (کۆمپانیا نیشتمانییەکان) بە کوالێتییەکی بەرز و جیهانی جێبەجێ دەکرێت”، پارێزگاى هەولێر وا دەڵێت.

پڕۆژەکە رێگایەکى دووسایدى 10 کیلۆمەترییە کە هەردوو تونێلى  ستراتیژیی میراوە و ماوەران لەخۆدەگرێت و سێ ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی مۆدێرن بەپێی ستانداردی جیهانی دروست کراون.