964+
لە ورمێ
لە زیندان مرد وتیان جهڵتهى دڵ لێیداوه
964+
سۆما حەکیم زادە
مەنسوور سەلامەت، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێیە، لەژێر فشاری ئەشکەنجەدا تووشی “جەڵتەی دڵ” بووە و گیانی لەدەستداوە، ئەمەش بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی هەنگاو.
ئەوەش هاتووە ئەم هاوڵاتییە خەڵکی گوندی پەسانی سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێیە، بە تۆمەتی “هێشتنەوەی چەکی راوکردن” دەستبەسەرکراوە.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 27.12.2023 دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە بنەماڵەی مەنسوور سەلامەتیان راگەیاندووە، ناوبراو بەهۆی دڵەڕاوکێ و فشاری دەرووونییەوە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لە بهندیخانهى “نێئه پێلێ” گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی مەنسوور سەلامەت رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و لە گوندەکەی خۆیان بە خاک سپێردرا.
بە پێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2023-ەوە تاوهكو ئێستا لانیکەم 11 زیندانی لە ژێر ئەشکەنجە لە زیندان و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لهدهستداوه کە هەشت لهو زیندانیانه کورد بوون.