جامی یانەکانی ئاسیا

كاره‌بای عێراقی رێگه‌ی به‌ره‌و یاریی كۆتایی كراوه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی جامی یەکێتی یانه‌كانی ئاسیا له‌ تۆپی پێ راكێشرا، یانه‌ی كاره‌بای عێراقی ئه‌ركی ئاسانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ یاریی كۆتایی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.12.2023 لە بارەگای فیدراسیۆنی ئاسیا لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا تیروپشکی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەکێتیی یانه‌كانی ئاسیا بۆ وەرزی 2023-2024 کرا.
له‌ تیپه‌كانی به‌شی رۆژئاوای ئاسیا، یانه‌ كاره‌با، كه‌ تاكه‌ نوێنه‌ری عێراقه‌ رووبه‌ڕووی یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی ده‌بێته‌وه‌، یاریی چوون له‌ یاریگه‌ی عه‌هد ده‌بێت و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ یاریگه‌ی كاره‌با، كه‌ له‌ یاریگه‌ی به‌سڕه‌ یاریی ده‌كات.
هه‌روه‌ها یانه‌ی ریفاعی به‌حرێنی به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌هزه‌ی عومانی یاریی ده‌كات.
یارییه‌كانی چوون له‌ 12 و 13ی شوبات و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ رۆژانی 19 و 20ی هه‌مان مانگ یاریی ده‌كه‌ن.
له‌ پێش كۆتایی تیپه‌كانی ناوچه‌ی ئاسیان، ماكه‌رسه‌ری ئوستڕالی و سه‌باحی مالیزی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها سێنترال كۆست مارێنزی ئوستڕالی و فنۆم پنه‌ی كه‌مبدۆیایی یاریی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌ تیپه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات، ئه‌بدیش ئاتای قیرغیزستانی و تایچۆنگ فۆتۆرۆی تایوانی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانی ناوچه‌ی ئاسیان به‌رامبه‌ر ئۆدیشای هیندی یاریی ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ی دوایی پاڵه‌وانی به‌شی باشووره‌.
له‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، پاڵه‌وانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

تیروپشكی جامی ئاسیا به‌هێز كه‌وته‌وه‌

تیروپشكی جامی ئاسیا به‌هێز كه‌وته‌وه‌