گۆڵكاری ساڵی 2023
رۆناڵدۆ كه‌ی واز له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌هێنێت؟
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی، راهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال واده‌ی وازهێنانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
رۆبێرتۆ مارتینێز لە لێدوانێکدا کە تۆڕی گۆڵی جیهانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: لەگەڵ رۆناڵدۆ قسەم کرد کاتێک زۆر نزیک بوو لە گەیشتن بە 200 یاریی نێودەوڵەتی، شتێک کە پێشتر کەس نەیکردبوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بە رۆناڵدۆم وت، ئایا گەیشتن بە 200 یاریی نێودەوڵەتی شتێکە کە بۆ تۆ جێگەی سەرنجە یان نا، ئه‌ویش وتی به لامه‌وه گرنگه بگه‌مه 250 یاری له‌گه‌ڵ پۆرتوگال”.
رۆناڵدۆ تا ئێستا 205 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ پۆرتوگال ئەنجامداوە، ئەگەر بیەوێت بگاتە 250 یاری نێودەوڵەتی، ئەوا پێدەچێت تا مۆندیالی 2026 بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاته‌كه‌ی یاریی بكات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه دوو مانگی دیكه ده‌بێته 39 ساڵ، تا ئێستا گۆڵكاری ساڵی 2023یه به تۆماركردنی 53 گۆڵ، كه بۆ یانه‌ی نه‌سڕ و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماری كردوون.