وێنەی بەشێکی ناوبازاری دوزخورماتو.وێنە:964
سێ رۆژ داواکاری وەردەگیرێ
بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دژە تیرۆر دەرگای دامەزراندنی کردەوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بەردەم نوسینگەکان جمەی دێت، چونکە دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق دەرگاى دامەزراندنی لەریزەکانی کردەوە و هاوڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 26.12.2023، مەهدی تەقی ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق بە 964ی وت، دامەزراندنەکە نزیکەى چوار هەزار کەس دەگرێتەوە و سەرجەم هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمى کوردستانیش دەتوانن داواکارى پێشکهش بکەن.
دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق لە راگەیەندراوێکدا کاراکردنی لینکی خۆتۆمارکردنی لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە بۆ دامەزراندن لەو دەزگایە کارا کردووە.
لینکى پێشکهشکردن: https://ur.gov.iq/index/org-service/10085
هەروەها، وەرگرتنى داواکارییەکان تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، واتە ماوەی تۆمارکردن تەنها بۆ سێ رۆژە.
بە گوێرەی سۆراغی پەیامنێری 964 لە دوزخورماتوو ئەوەی بووەتە گرفت بۆ هاوڵاتیان، لینکی تۆمارکردنەکەیە، کە بەشێوەیەکی زۆر سست کاردەکات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا