دەوڵەتى یاسایان شۆککرد

چوار پارێزگار یەکەمی هەڵبژاردن دەبن

964+

وریا فەتاح- دێسکى هەڵبژاردنى 964

بەپێى ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە رۆژی 18-12-2023 لە پانزە پارێزگای عێراقدا ئەنجامدرا، لیستی چوار پارێزگاری دەستبەکار بە جیاوازییەکی زۆر براوەی یەکەمی پارێزگاکانیان دەبن، ئەوانیش بریتین لە:

ئەسعەد عێدانی، پارێزگار و سەرۆکی لیستی (تەسمیم) یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەیە و 266 هەزار و 999 دەنگی بەدەستهێناوە و بەوەش لە کۆی (23) کورسی ئەنجومەنەکە سیانزە کورسی بردۆتەوە. لە دوای ئەو هاوپەیمانی نەبنی (تحالف نبني) لە ریزبەندی دووەمدایە، کە هادی عامری سەرۆکایەتی دەکات بە هاوپەیمانی هەندێک هێزی شیعى بە هەموویان 112 هەزار و 34 دەنگیان هێناوە و (5) کورسیان بردۆتەوە.

محەمەد جەمیل ئەلمەیاحی، پارێزگار و سەرۆکی لیستی (واسط الاجمل)ە و یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی واسیتە و 93 هەزار و 837 دەنگی بەدەستهێناوە و بەوەش لە کۆی 15 کورسی ئەنجومەنەکە حەوت کورسی بردووەتەوە، بە دوای ئەودا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی دێت 31 هەزار و 321 دەنگی هێناوە و تەنیا دوو کورسی بردووەتەوە.

نوسەیف خیتابی، پارێزگار و سەرۆکی لیستی (ئیبداع کەربەلا) 99 هەزار و 166 دەنگی لە پارێزگای کەربەلادا بەدەستهێناوە و بەوەش لە کۆی (13) کورسی ئەنجومەنەکە حەوت کورسی بردۆتەوە و بە دوای ئەودا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی دێت 31 هەزار و 656 دەنگی هێناوە و تەنیا دوو کورسی بەردەکەوێت.

موهەنەد نەجم جبورى، کوڕی پارێزگاری پێشوو نەجم جبوری و سەرۆکی لیستی (نەینەوا لاهلها)، لە هەڵبژاردنەکەدا 141 هەزار و 749 دەنگی بەدەستهێناوە و بەوەش لە کۆی (29) کورسی ئەنجومەنەکە پێنج کورسی بردووەتەوە، بە دوای ئەودا پارتی دیموکراتی کوردستان دێت کە 127 هەزار و 938 دەنگی هێناوە و (4) کورسی ئەنجومەنەکەی بردووەتەوە.

حەلبووسی بووەتە سوپرایزی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگ...

حەلبووسی بووەتە سوپرایزی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق