دیمه‌نێك له‌كاتى چاككردنه‌وه‌ى بۆریه ترازاوهكانى پڕۆژه‌ى ئاوى كۆیه... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كۆیه
سبه‌ى ئاو دێتەوە
گرفتى ئاوی کۆیە چاره‌سه‌ر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى وه‌ستانى بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك، ئاوى خواردنه‌وه بۆ ناوه‌ندى قه‌زاى كۆیه كێشه و گرفته‌كانى چاره‌سه‌ر كرا و له سبه‌ینێوه ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێته‌وه.
گرفتى ئه‌مجاره‌ى ئاوى كۆیه له زۆرى رێژه‌ى بارانبارین نه‌بوو، كه به‌هۆیه‌وه زێى بچووك شێلوو بووبێت و نه‌یانتوانیبێت ئاو بده‌نه هاوبه‌شه‌كانیان، به‌ڵكو وه‌ك هۆگر كه‌یفى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى كۆیه به 964ـى وت، بەهۆی لێکترازانی چەند بۆرییەکی قەبارە 12 ئینجی گواستنەوەی ئاو بووه بۆ سەنتەری قەزای کۆیە.
وتیشی “بۆرى ئاوه‌كه به شەقامی 40 مەتریدا دێت و به‌هۆى كاركردنه‌وه له‌و شه‌قامه لێكترزابوو، ئەمەش دابه‌شكردنى ئاوى وه‌ستاندبوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بۆرییه‌ى كێشه‌ى تێكه‌وتبوو، له پڕۆژه‌ى بۆگده‌وه هاتووه و ئاوى پڕۆژه‌كه‌ى ته‌قته‌قیش هیچ كێشه و گرفتێكی نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى كۆیه دووپاتیكرده‌وه، له سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وە 26.12.2023 ده‌ست به دابه‌شكردنى ئاو بۆ هاوبه‌شان له كۆیه ده‌كرێته‌وه.