تورکیا و پەکەکە قسەی جیاواز دەکەن

پەکەکە بە تورکیا دەڵێت لە سلێمانی کەسمان نەکوژراوە

964+
ئەحمەد مستەفا

میدیای خۆجێی تورکیا لە زاری دەزگای هەواڵگرییەوە بڵاویانکردەوە، “لە سلێمانی گەریلایەکی پەکەکەیان کوشتووە”، باڵی سیاسی پەکەکەش دەڵێت، “گەریلاکەیان لە هەرێمی پاراستنی میدیا شەهید بووە”.

ئەمڕۆ 25.12.2023، لە زاری دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) هەواڵی گیانلەدەستدانی گەریلایەک میدیا خۆجێیەکانی تورکیای تەنی، تورکیا دەڵێت، “لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سلێمانی، یەکێک لە بەرپرسانی پەکەکە/کەجەکە، بەناوی عەلی خەبات-مان کوشتووە”.

دەزگای هەواڵگری تورکیا، ئەرکی ئەو گەریلایەی بە مەشقپێکەریی ئایدۆلۆجی و سەربازیی ناوهێناوە، دەشڵێت، “لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی دیکەی رێکخراوەکە بەیەکەوە لەچالاکی خراون”.

شەڕی تورکیا و پەکەکە لەنزیک گوندێکی ئامێدییە و گوللە ب...

شەڕی تورکیا و پەکەکە لەنزیک گوندێکی ئامێدییە و گوللە بەر ماڵی هاوڵاتیەک کەوتووە

زاگرۆس هیوا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کەجەکەی باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە بڵاوکراوەیەکدا لە وێنەیەکی بۆ 964 ناردووە دەڵێت، “ئەو گەریلایەمان لە مانگی ئاداری ئەمساڵ و نۆ مانگ پێش ئێستا لە هەرێمی پاراستنی میدیا لەگەڵ هەڤاڵەکانی شەهید بوون”.

بەرپرسەکەی کەجەکە باس لەوەدەکات، ئەوانە لە 15.12.2023 هەواڵی شەهیدبوونی هەڤاڵەکانیان بڵاوکردووەتەوە، دەشڵێت، “تورکیا لە ناو ئەرشیڤی راگەیاندنەکانەماندا وێنە و ڤیدیۆیەکانی کۆپی کردووە بە چالاکی دەستی یەک بڵاویکردووەتەوە”.