عەنکاوەی هەولێر. وێنە 964
هۆکار چییە؟
عه‌نكاوه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه ئاهه‌نگ ناگێڕیت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
قایمقامی قه‌زای عه‌نكاوه رایگه‌یاند، هیچ ئاهه‌نگێكی فه‌رمی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه له قه‌زاكه‌یان به‌ڕێوه‌ناچێت.
رامی نوری قایمقامی عه‌نكاوه له لێدوانێكی ڤیدیۆیی به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری راگه‌یاندووه، وه‌ك پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، هیچ بۆنه و ئاهه‌نگێكی فه‌رمی به ناوی حكومه‌ته‌وه له قه‌زاكه‌یان به‌ڕێوه‌ناچێت.
پێشتر پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاری دا، هیچ ئاهه‌نگێكی گشتی و فه‌رمی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 2024 ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی رێزگرتن له گیانی قوربانیانی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی سۆران و حه‌مدانیه .
قایمقامی عه‌نكاوه وتی، وه‌ك قایمقامیه‌ت ته‌نیا سپۆنسه‌ری فێستیڤاڵی عهنكاوهمان كردووه، بنكه گه‌شتیارییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت ئاهه‌نگ رێكده‌خه‌ن و ئێمه‌ش لاریمان نییه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه ئاسایش و هێمنی بۆ ئاهه‌نگه‌كان دابین بكه‌ین و كه‌شێكی گونجاویان بۆ دابین بكه‌ین.
وه‌ك نه‌ریتێك ساڵانه له شه‌وی سه‌ری ساڵی زایینی‌دا هاوڵاتیان له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به شێوازی جیاجیا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و دێنه سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 ئه‌م سه‌ری ساڵه له هه‌ولێر زۆرترین ئاهه‌نگی كه‌رتی تایبه‌ت له هوتێله و هۆڵەكان دێته ئه‌نجامدان و به‌شێكی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی عێراقی و عه‌ره‌بی له هه‌ولێر ئاهه‌نگ ساز ده‌كه‌ن، کە بەشێکی هۆڵەکانیش دەکەونە عەنکاوە.