هۆکار چییە؟
یاریزانێكی خولی سعودیه ریال مه‌درید ره‌تده‌كاته‌وه
964+
سۆما حه‌كیم زاده
ئیمریك لاپۆرتی یاریزانی ئیسپانی، ئایمریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی نەسری سعودیە، بیرۆکەی جێهێشتنی خولی پیشەگەری سعودی رەتکردەوە و ئاماده نییه گرێبەست لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بکات.
یانه‌ی ریال مەدرید هەوڵدەدات بەرگریکارێکی نوێ لە مێركاتۆی ئه‌م زستانه بباته ریزه‌كانی، دوای ئەوەی بەرگریکارە نەمساییەکەی دەیڤد ئالابا تووشی پێکان بوو، کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگه‌کان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
بە گوێرەی رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، ئێمریک لاپۆرت، كه له ته‌ك کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی نەسڕ یاریی ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ریال مه‌درید ئۆفه‌ری پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی روو بكاته یانه‌كه.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە لاپۆرت لە یانه‌ی نەسڕ دڵخۆشە و جێی ناهێڵێت و یانه سعودییەكه‌ش نایەوێت ئێستا دەستبەرداری بێت.
ڕوونیشیکردەوە، یانەی نەسڕ هاوینی رابردوو بڕی 25 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی لاپۆرت خه‌رج كرد.
رۆژنامەی “مارکا” بڵاویکردەوە، ئێمریک لاپۆرت (29 ساڵان) هەست بە دڵخۆشی دەکات لە سعودیە، ساڵانەش 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش ریال مه‌درید پێی نادات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به خواستنیش بیباته ریزه‌كانی.