غەزەو دەرودراوسێ

ئیسرائیل دەستەیەک بۆ باکوری غەزە دروست دەکات

964+

ژووری هەواڵ

پەرلەمانتارێکی فەرەنسی سکاڵای یاسایی زیاتر لە 4000 سەربازی ئیسرائیلی تۆمارکردووە کە بەڕەچەڵەک فەرەنسین، لەسکاڵاکەیدا دەڵێت هەموو ئەو سەربازانە بەشداربوون لەتاوانی جەنگدا دژی غەزەو دەبێت دادگایی بکرێن.

یائیر لابید رێبەری ئۆپۆزسیۆن لەئیسرائیل رایگەیاند سوپای ئیسرائیل هیچ ئامانجێکی ستراتیژی نییەو نازانێت چۆن حەماس لەناو دەبات.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ئیسرائیل دەستەیەک دادەمەزرێنێت بۆ دابەشکردنی کۆمەک و هاوکاری بۆ ناوچەکانی باکوری غەزە، ئەو ناوچانەی لەژێر رکێفی سوپای ئیسرائیلدان.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند: ئەمڕۆ کەشتییەکی سەربازی رەوانەی باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەکەیان دەکەن کە موشەکی (ناسر)ی لەسەرەو مەوداکەی 100 کیلۆمەترە.

جێگری سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئیسرائیل بە رۆژنامەی مەعاریفی وتووە، ئیسرائیل دەستی کردووە بە شەڕێک کە هیچ ئامانجێکی نییەو تەنیا رۆڵەکانی بەکوشت دەدات.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ رایگەیاند: هەشت سەربازیان لەشەڕی غەزەدا کوژراوە، بەمەش کۆی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە گەیشتە 485 سەرباز، لەوانە 152 سەربازیان لە هێرشی وشکانیدا کوژراون.