دیمەنێک لە یاریی هەولێر و زەوڕا. فۆتۆ: پەیجی خولی عێراق
چی دەکەن؟
راهێنه‌ری هه‌ولێر: به هه‌ڵه‌ی خۆمان دۆڕاین و به‌ختیش یاوه‌رمان نه‌بوو
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عه‌بدولقادر حوسێن راهێنه‌ری كاتیی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، تیپه‌كه‌ی به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌ڵه‌ی تاكی یاریزانیش وای كرد بدۆڕێن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 11ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا.
له دوای یارییه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا عه‌بدولقادرحوسێن راهێنه‌ری كاتیی یانه‌ی هه‌ولێر له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری 964، كه پرسیاری كرد بۆچی ئه‌م ئه‌نجامه، وتی، “به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو، ئێمه باشتر بووین له یارییه‌كه‌دا، به‌ڵام به هه‌ڵه‌ی تاكی یاریزانان گۆڵمان لێكرا و دۆڕاین”.
یانه‌ی زه‌وڕا له كۆتایی گێمی یه‌كه‌م یاریزانێكی به كارتی سوور ده‌ركرا، به‌ڵام هه‌ولێر سوودی له‌و پێشهاته وه‌رنه‌گرت و له گێمی دووه‌م به 10 یاریزان گۆڵی تۆمار كرد.
عه‌بدولقادر حوسێن وتی، به‌خت یاوه‌رمان نه‌بوو، هه‌لی زۆرمان له ده‌ست دا، ته‌نانه‌ت له گێمی یه‌كه‌مدا ده‌بوو گۆڵ تۆمار بكه‌ین، به‌ڵام سوودمان وه‌رنه‌گرت.
سه‌باره‌ت به داهاتووی تیپه‌كه‌شی، راهێنه‌ری هه‌ولێر وتی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاستی هونه‌ریی تیپه‌كه باشتر بكه‌ین و به‌هێز بگه‌ڕێیننه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین”.
دوای ئه‌م دۆڕانه یانه‌ی هه‌ولێر به 11 خاڵ ده‌مێنێته‌وه له پله‌ی 14، یانه‌ی زه‌وڕاش یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه، ئێستاش له پله‌ی سێیه‌مه به 19 خاڵ.