هەواڵی ناوخۆیی زیاترمان بۆ هێناون

لەنزیک گوندێکی ئامێدی شەڕی تورکیا و پەکەکەیە و لە سلێمانی شاخی تاسڵوجە داڕوخاوە

ژووری هەواڵ

نزیکەی سێ کاتژمێرە شەڕی نێوان تورکیاو گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە، لەنزیک گوندی سەرگەلێ گوللە بەر ماڵی هاوڵاتییەک کەوتووە و لەنزیک ماڵەکان دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت.

بەشێکی شاخی تاسڵوجە، کە پێشتر جبەخانەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە بووە بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردووەوە هەرەسی هێناوە و کێشەی بۆ کارەبای نزیکەی 1000 ماڵی تاسڵوجە دروست کردووە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی قۆڵی لێ هەڵماڵیوە و دەڵێت، ئەوە نەما راوچییەکان دڵیان بە هاتنی سەرما خۆشبێت و بچن بۆ راو، چونکە بەدوایانەوە دەبن و دەستگیریان دەکەن.