21 تۆن ئاردی قاچاغ دەستی بەسەردا گیرا
964+
شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
لە زاخۆ، 21 تۆن ئاردی قاچاغ بۆ هەرێمی کوردستان، دەستی بەسەردا گیرا.
ئەو ئاردە، لە تورکیاوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دههێنرێته ناو ههرێمی كوردستان، بووە، ویستوویانە لە زاخۆ بیبەنە دەرەوە، بەڵام لیژنەی بەدواداچوونی قایمقامییەتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەستی بەسەر ئاردەکەدا گرت و نەیهێشت لە زاخۆ بچێتە دەرەوە.
وەڵات هەجەر، بەرپرسی کارگێری و سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و کۆنتڕوڵکردنی بازاڕ قسەی بۆ 964+ کردووەو دەڵێ: نرخی فەردەیەک ئارد ئێستا لە زاخۆ 30 هەزار دینارە، بەڵام لە ناوچەکانی دیکە بە 35 تاوەکو 40 هەزار دینارە.
وتيشی “کۆنتڕولی هەناردەکردنی ئاردمان کردووە، رێگە نادەین لە زاخۆ دەربچێت تا بەم نرخە بمێنێتەوە و زیان بە خاوەن نانهواخانه و سەمونخانەکان نەکەوێت”.
21 تۆن ئاردەکە لەلایەن قایمقامیەتی زاخۆ دەستی بەسەردا گیراوە، بەنیازن بە نرخی 20 هەزار بەسەر سەمونخانەو نانەواخانەکانی دابەش بکەن.