چۆن خۆمان بپارێزین؟

لە سلێمانی پەتایەکی وەرزی بڵاوبووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی پەتایەکی وەرزی بڵاوبووەتەوە، تەندروستی پارێزگاکە دەڵێت، دیارترین نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری جەستە و ماسولکە، داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات لەكاتی توشبوون بە پەتاکە پشوو بدەن و شلەمەنییەكان بخۆنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 22.12.2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە زاری چەند پزیشکێکی پسپۆڕی هەناویەوە بڵاویکردەوە، ماوەی چەند هەفتەیەکە پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی لەنێو خەڵکدا بەشێوەیەکی جێگیر بەربڵاوە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی توشبووەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە.

پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و هەستکردن بە ماندوێتی نیشانەکانی تووشبوون بەو پەتایەیە، دەشبێتەهۆیە دروستبوونی تا و ئازاری جەستە و ماسولکە و کۆکە و پژمین و هەوکردنی قورگ و ئارەقکردنەوە و سەرئێشە و گێژبوون.

گۆران محێدین، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی رایگەیاند، “ئەو کەسانەی تووشدەبن، بەتایبەتی گەنجان، دەتوانن چەند رۆژێک پشوو وەربگرن لە ماڵەوە، زوو زوو دەستەکانیان بە ئاو و سابون بشۆن و ماسک ببەستن، رێگەی دووەمیش بریتیە لە وەرگرتنی ڤاکسین”.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتیتەندروستی ، لەکاتی تووشبوون دەتوانن ئەم رێنماییان جێبەجێبکەن:

– پشوودان.
– خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان.
– گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات.
– ھەر کاتێک نیشانەکان قورس بوون و تەندروستیت تێکچوو راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە.

رێنمایی نوێی تەندروستی بۆ پێشگرتن لە پەتا وەرزییەکان ب...

رێنمایی نوێی تەندروستی بۆ پێشگرتن لە پەتا وەرزییەکان بڵاوکرایەوە