دیاردەکە کەمیکردووە

نۆرەگرتن بۆ منداڵبوون لە رێکەوتی 1.1.2024 قەدەغەیە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ساڵانی رابردوو نۆرەگرتن بۆ لەدایكبونی مناڵ لەبەروارێكی جوان و دیاریكراو، دیاردەیەكی بەربڵاوبوو، پزیشكانی پسپۆڕی مناڵبوون دەڵێن” ئەمساڵ ئەو دیاردەیە كەمیكردووە”.

لە نەخۆشخانەكان نۆرەگرتن بۆ 1.1.2024 رێگەپێدراو نییە، لەو رۆژەدا لیژنەیەكی تەندروستی نەخۆشخانە تایبەتەكان بەسەردەكاتەوە، سەرپێچیكار سزادەدرێت.

ژمارەیەک پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون لە سلێمانی، بە 964ـیان وت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو دیاردەکە زۆر کەمیکردووە، بەڵام “ساڵ هەبووە لە نەخۆشخانەی تایبەت بە سێ پزیشک نزیکەی 50 نەشتەرگەری منداڵبوونیان کردووە”.

“ئەگەر جاران پێنج دایك ئەو داواكارییەیان هەبوایە، ئێستا تەنیا دایكێك ئەو داوایەمان لێدەكات و زۆر كەمیكردوە”، پزیشکەکان وایان وت.

شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی ، بە 964ی وت، ئەو حاڵەتانە زیاتر لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بەدیدەکرێت، زۆر جار دایکان لە بەروارە جوانەکاندا خۆیان دەخەنە حاڵەتێکی خراپەوە، بەڵام کە پشکنینیان بۆ دەکەین کاتی منداڵبوونیان نییە، بۆیە داواکارییەکەیان رەتدەکەینەوە.

“دایکان روودەکەنە نەخۆشخانە تایبەتەکان، ئەوەش زۆر جار بە رێککەوتنی نێوان نەخۆش و پزیشکەکە دەکرێت”، شلێر فایەو وای وت.

د.سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بۆ 964 وتی، “وەزارەتی تەندروستی بەنوسراوێكی فەرمی نەشتەرگەری مناڵبوونی لەبەرواری دیاریكراوو جوان قەدەغەكردوە، گشتاندنیشی بۆ كراوە بۆسەرجەم نەخۆشخانەكان، سەبارەت بەسەرپێچیكارانی بڕیارەكە لەوەزارەت لیژنەی یاساییان لەسەر پێكدەهێنرێت و سزاكەیان دیاریدەكات”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە سلێمانی لە کۆی 907 منداڵ 402یان بە نەشتەرگەری لەدایکبو...

لە سلێمانی لە کۆی 907 منداڵ 402یان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون