ئاماری 11 مانگی رابردوو

لەهەولێر 93 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بە هۆی جگەرەوە بووە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئاماری بەرگری شارستانی هەولێر دەریدەخات لەماوەی 11 مانگی رابردوودا، لە سنووری پارێزگای هەولێر 93 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە بەهۆکاری جگەرە تۆمارکراوە.

لەماوەی ئەمساڵدا کە هێشتا مانگێکی ماوە بۆ ئاماری کۆتایی هەموو ساڵەکە، هەزار و 961 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە، ئەم ژمارەیە لەو ماوەیەدا بۆ هەر رۆژێک پێنج رووداوی ئاگرکەوتنەوە دەکات.

جگە لەوە ئاماری بەرگری شارستانی هەولێر دەیدەخات لەماوەی ئەمساڵدا 351 ماڵ سووتاون، ئەم ژمارەیە بەنزیکی بۆ هەر رۆژێک ماڵێک دەکات.

هۆکاری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە چی بوون؟

لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زۆربەیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە کە 808 حاڵەت بووە، بەهۆکاری نادیار 464 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و بەهۆکاری غاز 145 حاڵەت و بە نەوت 13 حاڵەت و بەنزین 49 حاڵەت و یاری منداڵانیش 102 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی هەبووە.

16 کەس بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە گیانیانلەدەستداوە و 90 کەس بەو هۆیەوە برینداربوون، 67 کەسیش لە مردن رزگارکراون و و لەم ساڵدا 30 کەسیش لەئاودا خنکاون.

ئامارەکەی بەرگری شارستانی هەولێر هێندە نییە، لەم 11 مانگەدا 297 ئۆتۆمبێڵ سووتاون، 21 هۆتێل و 12 باڵەخانەش سووتاون، ئامارەکان دەریدەخەن 12 فەرمانگەی حکومیش رووداوی ئاگر کەوتنەوەی لێ تۆمارکراوە.

ئەمانە ئاماری 11 مانگی رابردووی چەند شوێنێکی دیکەن کە ئاگرکەوتنەوەیان لێ تۆمارکراوە:

29 كۆگا و بەنزینخانە

3 شوێنی ئاینی

42 مۆلیدەی کارەبا

94 مارکێت و دوکان

15 کارگە

155 دارستان و باخچە سووتاون

49 محاویلەی کارەبایی

38 رووبەری گەنم و جۆ سووتاون

683 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پووش و پەڵاش

60 رووداوی سووتانی خاشاک و تایە

13 چێشتخانە و کافتریا

11 کۆگای عەمبارکردنی سووتەمەنی

29 دەواجین و پڕۆژەی پەلەوەر

2 بەشە ناوخۆیی

7 کۆمپانیا

3 گەراج

لەگەڵ چەندین رووداوی دیکە کە کۆی گشتی 1961 رووداوی ئاگر کەوتنەوە بووە.

داڕشتنەوەی: فەهمی نەبی

ئاگرەکەی گەراجى بەغدا کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی گەراجى بەغدا کۆنتڕۆڵ کرا