وێنە : وەرگیراوە لە ئاژانسەکان
پێرێز کۆڵنادات
دادگای دادی ئەوروپا لەسەر خولی سوپەرلیگ هاتە دەنگ
964+
سۆما حەکیم زادە
دادگای دادی ئەوروپا بڕیاریدا، ئەو رێوشوێنانەی فیفا و یوفا بۆ رێگریکردن لە دامەزراندنی خولی سوپەرلیگ گرتوویانەتەبەر، پێشێلکردنی یاساکانی یەکێتی ئەوروپایە.
بەپێى بۆچوونى دادگاکە، یاساکانی یەکێتى تۆپى پێى نێودەوڵەتى و یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا، دژایەتی هەر پڕۆژەیەکى نوێ دەکەن کە لە نێوان یانەکان دێتەکایەوە، لەوانە سۆپەرلیگ، بۆیە رێگریکردن لەو پاڵەوانێتییانە بە “نایاسایى”، ناودەیات.
لە پوختەی بڕیارەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە مەرج نییە ئەوە بەو مانایە بێت کە پڕۆژەی خولی سوپەرلیگ ئێستا مۆڵەتی پێبدرێت، بەڵکو تەنیا ئەوە دەگەیەنێت کە فیفا و یوفا ”پێگەی خۆیان خراپ بەکاردەهێنن” بۆ ئەوەی زاڵبن بەسەر بازاڕی تۆپی پێ.
سۆپەرلیگ، پڕۆژەیەکى نوێى تۆپى پێیە کە پێرێزى سەرۆکى یانەى ریاڵ مەدرید نەخشەڕێژییەتى، بەشێوەیەکە کە لە دەرەوەى پاڵەوانێتییە بەهێزەکان و بەتایبەتیش چامپیۆنس لیگ، جارێکى دیکە یانە گەورە و بەهێزەکانى ئەوروپا بەیەک دەگەیەنێت، بەوتەى پێرێزیش درەنگ یان زوو دەبێت پڕۆژەکە جێبەجێبکرێت و هاندەرانى تۆپى پێ یارى یانە گەورەکان ببینن، بەڵام یوفا ئەوە بە مەترسى لەسەر چامپیۆنسلیگ و یانە لاوازەکان دەبینێت.