راهێنەرێکى نوێ دێت

یانەى برایەتى خۆى نوێ دەکاتەوە

‎ +964

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

بۆ قۆناغی دووەمی خولی کوردستان، یانەی وەرزشى برایەتی بە بەرگێکی نوێ و راهێنەرێکی نوێوە دەگەڕێتەوە.

دواى ئەوەى لە چەند رۆژى رابردوودا، بەهۆى ئەنجامە خراپەکانی یانەکەوە هێور مستەفاى، راهێنەر دەستیلەکارکێشایەوە و بەشێوەیە کاتى یاریدەدەرەکەی شوێنى گرتەوە، لەئێستادا گۆڕانکارى نوێ لە یانەکە روویداوە.

‎دارا عەزیز، جێگری سەرۆکی یانەی برایەتی لە لێدوانێکدا بە 964ی راگەیاند: هێور مستەفا، خۆی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و ئێمەش قبوڵمانکرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکی داهاتوویدا، بۆ دانانی راهێنەری نوێش کۆبوونەوەی خۆمان کردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا راهێنەری نوێ دیاریدەکەین. ‎

یانەکە دەیەوێت لە دەستپێکى قۆناغى دووەم بە راهێنەرێکى نوێوە دەستپێبکات و کەموکوڕییەکانى چارەسەر بکات، لەسەر ئەو هەنگاوە دارا عەزیز دەڵێت: دەمانەوێت لەو قۆناغەدا ئەنجامەکانمان باشبکەین و بە بەرگێکى نوێوە بگەڕێینەوە.

سەبارەت بە داهاتووی هێور مستەفا، جێگری سەرۆکی یانەی برایەتی وتی،”نازانم لە داهاتوو چی روودەدات، بەڵام ئەگەر پێویست بکات داوای لێدەکەین کارێکی نوێ لە یانەکەمان بەڕێوەببات.”

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

یانەی برایەتی ئەکادیمیای تۆپی سەرمێز دەکاتەوە

یانەی برایەتی ئەکادیمیای تۆپی سەرمێز دەکاتەوە