وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سیمبوڵی ناساندنی پارێزگاکە - وێنە: ئەرشیفی 964
کارگەیەک دادەنێن
دەرچوانی ژینگە لە هەڵەبجە خواردنی زیادەی ماڵان دەکەن بە پەین
پێشەوا محەمەد
دەرچوانی بەشی ژینگە لە هەڵەبجە دەیانەوێت خواردنی زیادەی ماڵان بکەن بە پەین، فەرمانگەی ژینگەی شارەکەش دەڵێت هاوکاریان دەبن.
بەوتەی سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، کە قسەی بۆ 964 کردووە، پڕۆژەی ئەو دەرچوانە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت، قۆناغی یەکەم هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە بەوەی ئامادەکردن و لێنانی خواردن کەم بکەنەوە و قۆناغی دووەمیش کۆکردنەوەی خۆراکی زیادەیە و کردنیەتی بە پەین.
وتیشی، “هێشتا پڕۆژەکە نەچووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و داوای دەرخستەمان لێکردوون و دواتر دەیخەینە ناو پڕۆژە ستراتیژییەکانی فەرمانگەکەمانەوە بۆ جێبەجێکردن”.
“ئێمە هاوکاریان دەبین و هەوڵ دەدەین بودجەیان لە حکومەت یان رێکخراوە ژینگەییە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەردەست بخەین و پڕۆژەکەیان جێبەجێ بکەن”، ئەوەش قسەی سەرهەنگ عەبدولڕەحمانە.