دیمه‌نى یه‌كێك له كۆگاكانى هه‌ولێر كه به‌شه خۆراكه‌كانى لێ كۆگا كراون ... وێنه: بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر
له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى
ئه‌مساڵ 50 بریكارى خۆراك راده‌ستى چاودێری بازرگانى كراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ 50 بریكارى خۆراك له هه‌ولێر و ده‌وربه‌رى له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتیان راده‌ستى چاودێری بازرگانى كراون و ئه‌وانیش لێپرسینه‌وه‌ى جیاجیایان له‌گه‌ڵ كردوون.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه دلێر عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، به 964ـى دا‌و و روونیكرده‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى سكاڵای هاوڵاتیان به نووسراو ئه‌و بریكارانه‌یان راده‌ستى چاودێری بازرگانى كردووه.
وتیشی “سكاڵاى هاوڵاتیان له‌و بریكارانه‌ى خۆراك، له‌سه‌ر بابه‌تى وه‌رگرتنى پاره‌ى زیاده و گۆڕینى جۆرى خۆراكه‌كان بووه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانی کەلوپەلی خۆراک، چاودێری بازرگانى لێپرسینه‌وه‌ى جیاجیاى له‌گه‌ڵ ئه‌و بریكارانه كردووه، به‌ڵام زۆرترینیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له دادنووس به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه، كه ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كردوویانه دووباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی داتاكانى به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانی کەلوپەلی خۆراک، له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانیشه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار و 100 بریكارى خۆراك هه‌ن و جگه له‌ناوه‌ندى شار، دابه‌شی سه‌ر قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان بوونه.