پێشتر کۆمپانیای تویتەر بوو

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کێشەی هەیە و رادەوەستێت

964+
موحسین عومەر

پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.12.2023 لە ئاستی جیهاندا دابەزی، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی داوندیتێکتەر.

کۆمپانیای داوندیتێکتەر کە بەدواداچوون بۆ پچڕانی خزمەتگوزارییەکان دەکات لەڕێگەی کۆکردنەوەی راپۆرتی ستاتۆس لە چەند سەرچاوەیەکەوە، لەنێویاندا بەکارهێنەران، ئاشکرایکردووە زیاتر لە 47 هەزار بەکارهێنەری ئەمریکی کێشەیان هەبووە لە چوونە ناو ماڵپەڕەکە.

ئەم پچڕانە مەترسی خستووەتە سەر پلاتفۆڕمەکە و تا ئێستاش هیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

پلاتفۆڕمی ئێکس زیاتر لە 335 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و ئێستا گەورە دەوڵەمەندی جیهان ئیلۆن مەسک خاوەنداریەتی دەکات.

ئیلۆن مەسک 250 دۆلار داشکاندن بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس دەک...

ئیلۆن مەسک 250 دۆلار داشکاندن بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس دەکات

رۆژنامەی ئێکسپرێسی ئەمریکی: هیوادارین چێژ لە مۆبایلە ب...

رۆژنامەی ئێکسپرێسی ئەمریکی: هیوادارین چێژ لە مۆبایلە بۆگەنییەکانتان وەرگرن