964+
964 سۆراغی کردووە
براکەی هەرێم سەڵاح: هەرێم دەستگیر نەکراوەو ژمارەکەی گۆڕیوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
ئەمشەو بەچڕی هەواڵی دەستگیرکردنی هونەرمەند هەرێم سەڵاح لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە میدیاکان بڵاوبووەتەوە، 964 سۆراغی کرد، براکەی دەڵێت، “ئەو هەواڵە ئەسڵ و ئەساسی نییە”.
هێژا سەڵاح برای هەرێم سەڵاح بە 964ی وت ”راست نییە و هەرێم دەسگیرنەکراوە، ئەو دەنگۆیانە لەوەوە سەریان هەڵدا کە هەرێم ژمارەکەی خۆی گۆڕیوە، لەم چەند رۆژەش بەئەگەرێکی زۆر خۆی بۆ میدیاکان قسە دەکات ”.
964 هەواڵی هەرێم سەڵاحی لە دەزگا ئەمنییەکان پرسی، وێنەی ئەو پۆستانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوبونەتەوە بۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی نارد، سەرچاوەکە لایکێکی لە وێنەکە دا و وتی راستە وایە، بەڵام سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئاسایش وتی، لای ئێمە دەستگیرنەکراوەو بڕوا ناکەین شتی وا هەبێت.