مانگێك داربڕین رێگەپێدراوه
ئه‌مساڵ 15 داربڕ له بنارى قه‌ندیل سزادراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ له سنوورى گونده‌كانى بناری قەندیل 15 كه‌س له‌سه‌ر بڕینى دارى ته‌ڕ ده‌ستگیركراون و سزاى پێبژاردنیان بۆ كراوه، شاره‌وانیش ده‌ڵێت “بڕینى دارى وشكیش قه‌ده‌غه‌یه”.
دڵشێر ئیبراهیم هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل به 964ـى وت، توانیویانه 99% بڕینى دار له سنووره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ته‌نیا 15 كه‌سیان سزاداوه.
وتیشی “سزاى پێبژاردن بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه كه داریان بڕیوه و كۆى پاره‌كه‌ش وه‌ك داهاتى شاره‌وانى به‌كارهێندراوه”.
به‌قسه‌ى هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى قەندیل، بڕینى داری وشكیش له سنووره‌كه‌یان قه‌ده‌غه‌كراوه و هه‌مان لێپرسینه‌وه‌ى بڕینى دارى ته‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه دارى وشك ببڕنه‌وه.
ئاشكراشى كرد، ساڵانه ته‌نیا یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت به خه‌ڵكى سنووره‌كه ده‌ده‌ن دارى وشك ببڕن و بۆ زستان كۆیبكه‌نه‌وه ئه‌ویش له مانگى تشرینی دووه‌مه.
پێشبینیشی كرد كه له ساڵى داهاتوو دیارده‌ى داربڕین له سنووره‌كه‌یاندا نه‌مێنێت، چونكه ده‌ڵێت “خه‌ڵكی سنووره‌كه‌مان پابه‌ندى ته‌واوى پاراستنى ژینگه‌ن”.
شارەوانی بناری قەندیل لە پارتی کرێکارانەوە نزیکە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە.