لە گوندێکی قەرەداغ
تراکتۆرەکەی وەرگەڕا و خۆشی گیانیلەدەستدا
964+
پێشەوا محەمەد
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ تراکتۆرێک لە گوندی دەرەویانی نزیک قەرەداغی سنووری پارێزگای سلێمانی وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
964 لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی قەرەداغەوە دەزانێت، ئەو کەسە خەڵکی هەمان گوند بووە و لەسەر زەوییەک بووە و سەرقاڵی کێڵان بووە، دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵ تراکتۆرەکەی وەرگەڕاوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، شۆفێرەکە لە کاتی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەیدا کەوتووەتە ژێری و هەرلەوێ گیانیلەدەستداوە.
گوندی دەرەویانی کەوتووەتە قەزای قەرەداغ و زیاتر لە 20 ماڵ تێیدا نیشتەجێن.