بەرگریی شارستانی چی دەڵێت؟
ئاگرەکەی گەراجى بەغدا کۆنتڕۆڵ کرا
+964
شیراز عەبدوڵا
بە هۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ناو گەراجی بەغدا لە هەولێر، زیاتر لە پێنج دوکانی کاسبکارانی بازاڕەکە سووتاوە .
بە وتەی بەشێک لە شاهیدحاڵەکان، رووداوەکەی دوای کاتژمێر نۆی ئەمشەو سێشەممەوە بووە ، تیمەکانی بەرگریی شارستانی زوو گەیشتوون .
کاروان عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر لە شوێنی رووداوی ئاگرەکەوە، بۆ 964 وتی، تیمەکانیان لە چوار بنکەی جیاوازەوە گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و کۆنتڕۆڵیان کرد.
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانەکانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتیشی، “لە لێکۆڵینەوەدان و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە” .
لە ناو گەراجی هێڵی بەغدا، جگە لە شوێنی وەستانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هێڵە جیاوازەکانی دەرەوەی هەولێر کاردەکەن، ریزێک دوکانیش هەن، بەشێکیان خواردن و پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیان دەفرۆشن .
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن