دەستگیرکراوەکە لەگەڵ ئامێرە ماینەرەکان - وێنە: فەرماندەی یەکی پۆلیسی پاسەوانی سنوور
بەرەو ئێران دەیبردن
کەسێک بە 72 ئامێری ماینەرەوە دەستگیرکرا
964+
پێشەوا محەمەد
فەرماندەی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور دەستگیرکردنی کەسێکی بە 72 ئامێری ماینەرەوە راگەیاندووە، کە ویستوویەتی بە قاچاخ بیانباتە وڵاتی ئێرانەوە.
بە پێی راگەیەندراوێکی فەرماندەییەکە، ئەو کەسە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە دەستگیر کراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کەسەکە لە لایەن مەفرەزەیەکی فەوجی دووی لیوای 21 بیندراوە و دواتر رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە.
964 دەزانێت ئەو ئامێرە کاری کۆکردنەوەی کۆین دەکات و لە ئێران خواستێکی زۆری لەسەرە.
بە پێی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی یەکی پاسەوانی سنوور، هەمان رۆژ نۆ کەسیان دەستگیر کردووە، کە ویستوویانە بە شێوەی قاچاخ و بەزاندنی سنوور بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.