لە سلێمانی

مامەڵەی كڕین و فرۆشتن بە دۆلارەوە بووەتە دیاردە

+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ماوەیەك دەبێت هاوڵاتیان مامەڵە بە دۆلاری ئەمەریكی دەكەن، بە مەبەستی قازانج، پسپۆڕانی بواری دراو دەڵێن ” لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە “ .

ساڵێكە دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزی و نزمی دەكات، ئەمەش وایكردووە هاوڵاتیەكی زۆر مامەڵە بكەن بەو جۆرە دراوەوە.

جەبار گۆران، پسپۆڕی بواری دارایی و وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ، بۆ 964 وتی ” نزیكەی شەش مانگ دەبێت بووەتە دیاردە و بە هۆی بێكاری و بێموچەییەوە، بەشێكی هاوڵاتیان روو دەكەنە بازاڕەكانی دراو و مامەڵە دەكەن بە مەبەستی سوود و قازانج “ .

ئاماژەی بەوەش دا ، “هاوڵاتیانی زۆر رووبەڕووی زەرەرو زیان بوونەتەوە، هاوڵاتیان ئەگەر شارەزاییەكی باشیان نەبێت بۆ ئەو جۆرە مامەڵانە، لەوانەیە چەندین جاری دیكە زەرەرمەندبن“ .

“هاوڵاتیان بە گشتی واباشترە خۆیان لە مامەڵە و یاری ئەم بازاڕانە بە دوور بگرن، تا دووربن لە زەرەرو زیان، لەبەرئەوەی هیچ داتا و زانیاری و پێشبینییەكی دروست نییە بۆ شرۆڤەكردنی دۆخی دارایی عێراق و بەهای دیناری عێراقی”، جەبار گۆران ئەمەی بۆ 964 وت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمپانیا گەشتیارییەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ ...

کۆمپانیا گەشتیارییەکان دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی بۆ گەشتیار وەردەگرن