هەلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق کەوتە خوارەوە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا کەمێک لەمەوبەر هەلیکۆپتەرێک لە فرۆکەخانەی حلێوە تێکدەشکێت کوژرا و برینداریش هەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی دوزخورماتوو بە  964ی وت ، بە هۆی نالەباری کەشوهەواوە لە فرۆکەحانەی حلێوە لە دوزخۆرماتوو هەڵیکۆپتەرێکی سەربازی عێراقی بە دوو ئەفسەرەوە کەوتوەتە خوارەوە.

وتیشی “ئەفسەرێک بە پلەی عەقید گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر روداوەکە و  لیژنەی لیکۆڵینەوەش پێکدەهێنرێت .