تیمێكی پزیشكى چاره‌سه‌رى سزادراوان له چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گششتى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى
په‌تا بڵاوبووه‌ته‌وه
سه‌ردانى سزادراوانى چاكسازی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى مانگێك راگیرا
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چاکسازى گەورانى هەولێر بڕیاریدا له‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ى مانگیك سه‌ردانیكردنى سزادراوان ئه‌نجام نه‌درێت.
هۆكارى ئه‌و بڕیاره بۆ نووسراوێكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بۆ وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ناردووه و ده‌ڵێت، په‌تاى وه‌رزى له‌ناو چاكسارییهكان بڵاوبووه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاکسازى كۆمه‌ڵایه‌تى ئاگاداری کەسوکاری سزادراوانى له چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه له‌ئه‌مڕۆ دووشههمهوه سه‌ردانى سزادراوهكانیان نه‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.