وێنەی دەستگیرکراوەکە. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی.
سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی هەیە
کەسێک لە دەربەندیخان دەستگیر کرا سێ تۆمەتی لەسەرە
ژووری هەواڵ
لە دەربەندیخان کەسێک دەستگیر کرا کە سێ تۆمەتی لەسەرە و بە غیابی سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 18.12.2023، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان “تاوانبارێك”ـیان دەستگیر کرد کە لە دادگای کەتنی دەربەندیخان سزای دوو ساڵ زیندانی غیابی هەیە.
“دەستگیرکراوەکە سێ تۆمەتی بەسەردا سەپێنراوە؛ خۆی بە هێزەکانی ناوخۆ ناساندووە، دزی ئەنجامداوە و تۆمەتی تێکدانی ژینگەشتی هەیە”، سەرکەوت ئەحمەد وای وت.
دەستگیر کراوەکە تەمەنی 42 ساڵە و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەدوای رێکارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێت.