لە ئەنبار

دوای دوورخستنەوەی لەسەرۆکایەتی پەرلەمان حەلبوسی بەشێوەیەکی جیاواز دەرکەوت

964+

ژووری هەواڵ

دوای 35 رۆژ لە دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ئەمڕۆ بەیانی لەبنکەیەکی دەنگدان بە جلوبەرگی کلتوریی ناوچە سنوویەکانی عێراق دەرکەوت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدومە، ئەمڕۆ لەیەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لەقەزای گەرمەی پارێزگای ئەنبار دەرکەوت، پۆشاکێکی ناوچەیی پۆشیووە و لەگەڵ کۆمەڵێک پاسەوان بەرەو بنکەیەکی دەنگدان دەچێت.

رۆژی 14.11.2023 دادگای باڵای فیدراڵی دۆسیەی ژمارە 9/فیدراڵی/2023ی تاوتوێ کرد و بڕیاریدا بەپێی ئەو حوكمه‌ی تێیدا دەرچووە، ئەندامیه‌تیی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد ریکان ئەلحەلبوسی، هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کارەکەی دوورخرایەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کارەکەی دوورخرایەوە