بەهۆی بڕیارێکەوە
زیاتر لە 70 مریشکفرۆشی شارەزوور مۆڵەتی تەندروستییان نییە
964+
بڕوا مەجید _ شارەزوور
لە قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن زیاتر لە 70 دوکانی مریشک فرۆشتن هەیە، هیچ یەک لەو دوکانانە مۆڵەتی تەندروستییان پێنەدراوە، تەنیا مۆڵەتی پیشەییان هەیە.
پێدانی مۆڵەتی تەندروستی راگیراوە و فەرمانگەی ئاوی شارەزوویش پێی وتوون تا مۆڵەتی تەندرووستیتان نەبێ ئێمەش ناتوانین ئاوی بەلۆعەتان پێ بدەین، کامەران عەلی، مریشک فرۆشێکی قەزای شارەزوورە بۆ 964 وتی، “تەندروستی مۆڵەت نادەن بەڵام وەک پیشە مۆڵەتمان هەیە، ئێمە لە وەرزی هاویندا هەفتانە دەبێ دووجار ئاو بکڕین، بۆ هەرجارێک ئاو کڕین 12هەزاری پێ بدەین و ئەمەش خەرجیەکی زۆرە”.
مەترسی لەسەر دانیشتووانی گەڕەکێکی شارەزوور دروست بووە
“لیژنەکانی قایمقامیەت بە بەردەوامی ناوبازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەگەڕێن، هەرکەسێک مۆڵەتی پیشەیی نەبێ رێکاری یاسایی لەگەڵدا دەکرێت، مریشک فۆشەکانیش تەنها مۆڵەتی پیشەیان لای ئێمە هەیە، ئێمە لە مۆڵەتی تەندروستی بەرپرسنین”،رزگار غەفور قایمقامی شارەزوور بۆ 964 وای وت.
وتەکانی قایمقامی ئەو قەزایە لەکاتێکدایە، بە دکتۆر مەعروف سەعید پزیشکی خۆ پاراستنی تەندرستی بێت لە قەزای شارەزوور، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا نەخۆشی ئەنفلۆنزانی پەلەوەر بەربڵاوبوە، و لەوکاتەوە پێدانی مۆڵەتی تەندروستی بەو دوکانانە راگیراوە، وتیشی،”تاوەکو بڕیارەکە نەگۆڕدرێت ئێمە ناتوانین مۆڵەتی تەندرووستییان پێ بدەین”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا