لە سلێمانی

وەرشەیەکی پێگەیاندنی کارمەندی دانانی سیستمی شۆڤاژ کرایەوە

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی وەرشەیەکی تایبەت بە راهێنان و پێگەیاندنی کارمەند و شارەزای دانانی سیستمی شۆڤاژ کرایەوە و راستەوخۆش خولێکی تێدا کرایەوە.

وەرشەکە دوێنێ پێنجشەممە 14.12.2023 لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی پیشەیی سلێمانی کرایەوە.

“وەرشەکە بە ئامانجی پێگەیاندنی کادری شارەزا و پسپۆڕە بۆ دانانی شۆڤاژ تا لە مەترسییەکانی ئەو سیستمە پارێزراو بین و بە شێوەیەکی زانستی دابندرێت و هیچ زیانكی مەترسیداری لێنەکەوێتەوە”، کەریم ئەحمەد، بەڕێوەبەری راهێنانی پیشەیی سلێمانی وای بە 964 وت.

وتیشی، “وەرشەکە بە بڕی زیاتر لە 34 ملیۆن دینار لەسەر ئەرکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم دروستکراوە”.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەوە یەکەم وەرژەی راهێنانی تایبەت بە دانانی شۆڤاژە و وا بڕیاریشە زوو زوو خولی تێدا بکرێتەوە.

بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئەوەیە، هەر ماڵێک سیستمی شۆڤاژی هەبێت دەبێت لە یەکە ئیدارییەکەی ناوی تۆمار بکات و بە لیژنەیەک بەدواداچوون بۆ سەلامەتیی سیتسمەکەی بکرێت.