یارییەکى گرنگ بەڕێوە دەبات

بۆ یەکەمجار ناوبژیوانێکى ژن لە پریمەرلیگ دەرکەوت

964+

سۆما حەکیم زادە

لەگەڵ دەستنیشانکردنی ناوبژیوانانی هەفتەکانی داهاتووی خولی نایابی ئینگلیزی، ناوى رێبێکا وێڵچ دەرکەوت کە یارییەکەی نێوان فولهام و بێرنلی لە رۆژی 23.12.2023 بەڕێوە دەبات.

لەگەڵ لێدانى فیکەى دەستپێکى یارییەکە، رێبێکا وێڵچ، دەبێتە یەکەم ناوبژیوانی ژن کە یارییەکى پریمەرلیگى ئینگلیزى بەڕێوە ببات.

وێڵچی تەمەن 40 ساڵ لە ساڵی 2010 دەستی بە کارى ناوبژیوانی کردووە و لە یارییەکەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر فولهام لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا وەک ناوبژیوانى چوارەم دەرکەوت.

جگە لە وێڵچ، رۆژى 26ى ئەم مانگە، سام ئەلیسۆن ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان شێفیڵد یونایتد و لوتۆن تاون دەکات و دەبێتە یەکەم ناوبژیوانی رەشپێستی خولەکە لە ماوەی 15 ساڵى رابردودا.

بەپێى قسەى هارد وێب، سەرۆکى کۆمەڵەی ناوبژیوانانی پریمەرلیگ، ئەمە ساتێکی زۆر گرنگە بۆ ڕیبێکا و سام کە هەردوو ناوبژیوان کوالیتی بەرزیان هەیە و شایەنی ئەم دەرفەتەن.

بارسێلۆنا گله‌یی له‌ ناوبژیوانی كلاسیكۆ هه‌یه‌ و ری...

بارسێلۆنا گله‌یی له‌ ناوبژیوانی كلاسیكۆ هه‌یه‌ و ریال مه‌درید دوو یاریزانی له‌ ده‌ستدا