"ماڵی کلتوری جاران" لەپاش نۆژەنکردنەوە. فۆتۆ: شوێنەواری سلێمانی
نەخۆشخانەیەکی ئینگلیزەکان بووە
ماڵێکی کەلەپوری تەمەن 100 ساڵ لە سلێمانی کرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی، “ماڵی کلتوری جاران” لەپاش نۆژەنکردنەوە کرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 100 ساڵ و چەندین پارچەی کەلەپوری دەگمەنی تێدا پارێزراوە.
خانوەکە پێشتر نەخۆشخانەیەکی ئینگلیزەکان بووە، ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی لەسەر دیزاینی پێوشووی خۆی نۆژەنکراوەتەوە و بووەتە مۆزەخانەیەکی کەلەپوری و گەشتیاری.
لەنێو “ماڵی کەلتوری جاران”، خواردنگە هەیە و سەردانیکەران دەتوانن خواردنە کوردەوارییەکان تاقیبکەنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە 964 لە شوێنەواری سلێمانی دەستیکەوتووە، لە ساڵی 2013 بۆ 2016 نزیکەی 500 ملیۆن بۆ نۆژەنکردنەوەی خەرجکراوە، ئێستا بەڕێوەبردنی خانوەکە سپێردراوە بە هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز و هەر خۆشی کاری تەواوکاری بۆ ئەنجام داوە و کردویەتی بە شوێنێکی کلتوری و کەلەپووری.