بە تۆمەتی تیرۆر 331 کەس دەستگیرکراون

ئەمساڵ نزیکەی شەش هەزار کەس لە هەرێم دەستگیر کراون

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی ئەمساڵدا، نزیکەی شەش هەزار کەس لەلایەن دەزگایەکی ئاسایشەوە بە تۆمەتی جیاواز لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کراون کە 331 کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.12.2023، عەمید پشتیوان بەهادین، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ لە 187 ئۆپەراسیۆن و 15 کێوماڵدا پێنج هەزار و 806 کەسیان دەستگیر کردووە.

لەنێو دەستگیر کراوەکاندا 991 کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون و تەنیا ئەمساڵ 398 کیلۆ مادەی هۆشبەریش دەستیبەسەردا گیراوە.

“مادەی هۆشبەر وەک تیرۆرێکی ئاسانی لێهاتووە کە لە ماڵەکانماندایە و خۆمان بە خۆمان نازانین، بەداخەوە دەستیگرتووە بەسەر هەموو عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا” عەمید پشتیوان وای وت.

ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون، 84 کەسن، بەکارهێنەر 653 حاڵەت و فرۆشیار 254 حاڵەتی دەستگیر کران هەبووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم خستیە روو، سێ هەزار و 38 کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی دەستگیر کراون کە “بوونەتە هەڕەشە لەسەر کۆمەڵگا”.

لە ئەمساڵدا 233 حاڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کۆچی نایاسایی هەبووە لەگەڵ 64 کەیسی سپیکردنەوەی دراو و 24 کەیسی ساختەکردنی دراو هەبوون.

19 كه‌س له‌ سلێمانى له‌سه‌ر سیحر و جادوو ده‌ستگیركرا...

19 كه‌س له‌ سلێمانى له‌سه‌ر سیحر و جادوو ده‌ستگیركراون