هەر خێزانێک 10 ملیۆن دینارە

سبەینێ 200 کەس قەرەبوی مادەی 140 وەردەگرن

964+

ژووری هەواڵ

سبەینێ پێنجشەممە، چەکی قەرەبووی مادەی 140 دابەشدەکرێت و 200 خێزانی کەرکوک پارە وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.12.2023، کاکە رەش سدیق، سەرۆكی نوسینگەی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 بە 964ـی راگەیاند، سبەینێ چەكی قەرەبووی مادەی 140 بەسەر ئاوارەكانی كەركوك دابەشدەكرێت و 200 چەكی قەرەبوو بۆ ئاوارەكانی كەركوك تەواو كراون.

هەر خێزانێك 10 ملیۆن دینار قەرەبوو وەردەگرێت، پێشتریش لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بڕیاردەا 36 خێزان چەکی قەرەبویان پێبدرێت.

نوسینگەی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 داوای لەو خێزانانە کردووە، بۆ وەرگرتنی چەکی قەرەبووەکەیان سەردانی بینای کۆنی پارێزگای کەرکوک بکەن و بەڵگەنامە ئەسڵیەکان لەگەڵ کۆپی رەنگاوڕەنگ و دوو وێنە لەگەڵ خۆیان ببەن.

لە کەرکوک 36 خێزان چەکی قەرەبووی مادەی 140 وەردەگرن

لە کەرکوک 36 خێزان چەکی قەرەبووی مادەی 140 وەردەگرن