تا جەو ساردتر بێت گرانتر دەبێت

نرخی قەل و قاز و کەڵەشێری کوردی بەرزبووەتەوە

+964
دیلان محەمەد جەزا

لەگەڵ هەر بارانێک نرخی گۆشتی قەل و قاز ئەوەندەی دیکەی دەچێتە سەر و ژێر پردەکەی سلێمانی جمەی دێت، ئێستا یەک کیلۆ گۆشتی قاز بە 13 هەزار دینارە و دوکاندارێک دەڵێت، چاوەڕوانی گرانتربوونیشی بکەن.

جەبار مەحمود، فرۆشیاری پەلەوەر بە 964 وت: “لە سەرەتای پاییزدا نرخی هەر کیلۆیەک گۆشتی قاز بە حەوت هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا یەک کیلۆ بووە بە 13 هەزار و تا بەرەو سەرمای زیاتر بچین، نرخی گرانتر دەبێت، گۆشتی قەل و قاز و کەڵەشێری کوردی، بازاڕیان لە وەرزی سەرمادا خۆشتر دەبێت”.

نرخەکان بەم شێوەیەن؛ کیلۆیەک قاز بە 13 هەزار دینارە، کیلۆیەک قەل 20 هەزار دینار و کیلۆیەک کەڵەشێری کوردی بە 11 هەزار دینار و کیلۆیەک قەلی مێ بە 12 هەزار دینار و کیلۆیەک مریشکی کوردی بە 10 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر

قەل و مریشکی بیانی بەڕێوەن

قەل و مریشکی بیانی بەڕێوەن