وێنەکە ئەرشیفی رووداوێکی ئاگر کەوتنەوەیە لە گوندێکی نزیک هەولێر. فۆتۆ:964
كۆنتڕۆڵ كراون
له 20 كاتژمێردا پێنج ئاگر له هه‌ولێر كه‌وته‌وه
ئەحمەد شەمزین
لە ماوەی 20 كاتژمێری رابردوو، پێنج رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر روویان دا.
پێنج ئاگركەوتنەوەكان به قەبارەی بچووك بوون و رووداوه‌كان له گەڕەكانی “18 شوبات، زانكۆ، سەروەران و توڕەق” و عەنكاوە روویانداوە.
كاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی راگەیاند، تەنیا لە ماوەی 20 كاتژمێری رابردوودا توانیویانه پێنج ئاگركەوتنەوە كۆنترۆڵ بكەن.
وتیشی، زەرەر و زیانەكان به نزیكەی 20 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت، ئاشكراشی كرد، سێ لە ئاگره‌كان به‌هۆی لێچوونی غازه‌وه بوو.
میراوده‌لی ده‌ڵێت، “خۆشبه‌ختانه له‌و ئاگرانه‌دا هاوڵاتیان سه‌لامه‌تن و كه‌س زیانی پێنه‌گه‌یشتووه”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا