دیمه‌نى ئه‌و كامێرایهى له شه‌قامى ئیسكانى كۆیه داندراوه و گوایه به‌هه‌ڵه سه‌رپێچییه‌كان تۆمار ده‌كات... وێنه: هاتوچۆى كۆیه
هاتوچۆى كۆیه روونكردنه‌وه ده‌دات
“كامێراكانى چاودێرى كۆیه هه‌ڵه ناكه‌ن”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه به‌شێك له شۆفێرانى سنوورى قه‌زاى كۆیه گله‌یی ئاڕاسته‌ى هاتوچۆى ئه‌و قه‌زایه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، كامێراكانى هاتوچۆ به‌هه‌ڵه خێراییه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.
هاوڵاتییه‌ك به‌ناوى شاخان جەنگی فه‌قێیانی نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد و داواده‌كات چاره‌سه‌رێكى كامێراكانى ناو شارى كۆیه بكه‌ن.
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت، ئەو کامێرانەی دانراون لە خوار خێرایی 60 كیلۆمه‌تر فلاش لێ دەدات و دەیگرێت کە خۆی دەبێت لە سەرووی 60 كیلۆمه‌تر تۆمار بكات.
ده‌شڵێت “من بۆخۆم به‌خێرایی 50 كیلۆمه‌تر دەڕۆیشتم كه‌چی وه‌ك سه‌رپێچی تۆماری كرد”.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى كۆیه وه‌ڵامى ئه‌و هاوڵاتییه‌ی دایه‌وه و وتی “كامێراكانمان هه‌ڵه ناكه‌ن”.
هاتوچۆ ده‌ڵێت، گوایە شۆفێری تۆتۆمبێلی ژمارە ( L41590) لە شەقامی ئیسکان لە خێرایی خوار 60 كیلۆمه‌تر شۆفێری کردووە بە ووتەی خۆی لە خێرایی 50 كییلۆمه‌تر بووە بەڵام سەرپێچی بۆ تۆمارکراوە ، بۆیە بەهەمووانی رادەگەیەنین ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه دوای وەرگرتنی وێنەی سەرپێچی ئۆتۆمبێلی ناوبراو لە بەشی کامێرای پارێزگای هەولێر دەرکەوت کە خێرایی 76 كیلۆمه‌تر بەکارهێناوە.
هاتووچۆی کۆیە شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه و پێیان ده‌ڵێت “بەم پڕوپاگەندانە باوەڕنەکەن کە کامێرای خێرایی لە خوار60 كیلۆمه‌تر سەرپێچی تۆمار دەکات”.