ئەو کەرەستانەی لە ماوەی رابردوو بەدەست راوچییەکانەوە گیراون _ وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
تاپڕیان ئامادەکردبوو بۆ راو
لە مێرگەپان چوار راوچی دەستگیرکران
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چوار راوچیان دەستگیرکردووە کە سەرقاڵی راوکردن بوون لە سنووری گوندی سێکانیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیس دارستان و ژینگەی سلێمانی لە سنووری مێرگەپان ئەو چوار راوچیەیان دەستگیرکردووە و دەستگیراوە بەسەر تەواوی کەرەستەکانی راوکردن.
ئەو چوار راوچییە دوو چەکی جۆری تاپڕ بە 19 فیشەکەوە، دوو لایت و ئۆتۆمبێڵەکەیان دەستیبەسەرداگیراوە.
وەک دەردەکەوێت ئەو راوچیانە هێشتا هیچیان راونەکردبوو، تەنیا خۆیان و کەرەستەکانیان بوون کە پۆلیس دەستگیری کردوون.