پۆلیسی ژینگەی سۆران ئازادی کردن
خێرخوازێک 400 باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە راوچی کڕیوە
964+
ژووری هەواڵ
لە سۆران نزیکەی 400 باڵندە و ئاژەڵی کێوی لەدەستی راوچی دەرهێندران و برانە بناری چیای هندرێن لە قەزای رواندز و لەوێ ئازادکران، فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەکە دەڵێت، باڵندەی دەگمەنیان تێدابووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29.11.2023، هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری ژینگەی سۆران بە 964ـی راگەیاند، ئاژەڵ و باڵندەکان لەلایەن خێرخوازێک کڕدرابوون، بەهاکەیان نزیکەی پێنج هەزار دۆلار دەبێت.
“خێرخوازێک 300 باڵندە، 80 سمۆرە و ژمارەیەک هەڵۆی لە راوچی و فرۆشیاری باڵندە کڕیوە و رادەستی پۆلیسی دراستان و ژینگهی سۆرانی کردووە و ئەوانیش ئازادیان کردوون”، هەژار ماهیر وای وت.
لەنێو باڵندەکان “هەڵۆی دەگمەنی شەرقی ئاسیا” هەبوو، ئەویش ئازاد کراوە.
“وهك فهرمانگهی ژینگهی ئیدارهی سۆران داواكارین له هاوڵاتیان له جیاتی راوكردنیان با بهیەكهوه دان و خۆراكیان بۆ دابینبكهین، به تایبهت لهوهرزی زستان چونکە رێژهی ئاژهڵ و باڵندەی كێوی ساڵ به ساڵ بهرەو كهمبوونهوه دهچێت”، بەڕێوەبەری ژینگەی سۆران وای وت.