لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ژنێک لە لایەن خەزوورییەوە کوژرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری ئورمییەی رۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی تەمەن 24 ساڵ لە لایەن خەزوورییەوە کوژرا و بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو، ژنەکە سێ گوللـەی لێدراوە.

بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، رووداوەکە رۆژی هەینی 8.12.2023 روویداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای رووداوەکە خەزووری کچەکە دیارنەماوە و “هەتا ئێستاش بە وردی روون نەبووەتەوە ئاخۆ ئەو ژنە لەسەر چی کوژراوە”.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە، ئەمساڵ لە ئێران 104 ژن کوژراون، 16ـی دیکە لەسێدارە دراون، 128 ژن سزای قامچی لێدانیان بۆ دەرکراوە و 308 چالاکوانی ژنیش دەستگیر کراون.

هەنگاو ئاشکراشی کردووە، تاران، ئورمییە و کرماشان ئەو سێ پارێزگایەی ئێرانن، کە زۆرترین کوشتنی ژنیان لەمساڵدا تێدا تۆمار کراوە.

ژنێک بە چەقۆ کوژرا

ژنێک بە چەقۆ کوژرا